لە خولی بژاردەی عێراقی زاخۆ لە نەفتی بردەوە ، كەركوكیش خالێكی بەدەست هێنا
لەمیانی یارییەكانی دووەم هەفتەی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە درێژەی یارییەكانی خولەكە یانەكانی كوردستان دوو یاری گرنگ و بەهێزیان ئەنجامدا، لەسەر یاریگای بارزان لە شاری زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی هەردوویانەی زاخۆ و نەفتی شاری بەغدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پشت بە ستن لە یاریگاو هاندەران توانیان ئاست و ئەنجامێكی بەرز پێشكەش بكەن، لەم ناوەشدا ڕەجا ڕافع هێرشبەروگۆڵكاری یانەی زاخۆ لە خولەكی 10ی یارییەكە توانی تاكە گۆڵی سەركەوتنی یانەی زاخۆ تۆماربكات و ناوبژیوانی یارییەكەش بە كارتی سور نور سەبری كاپتنی یانەی نەفتی كردە دەرەوی لە كاتی چوونە دەرەوەی یاریزانی ناوبراویش كێشە لە نێوان عەلا شبلی یاریزانی بەڕەگەز سوری یانەی زاخۆ و نور سەبری گۆڵچی یانەی نەفت دروست بوو، لە بارەی كێشەكەش سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی لە شاری زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد و گوتی : كێشەكە لەسەر یاریزان ڕەجا ڕافع بوو كاتێك گۆڵی سەركەوتنی تۆماركرد نور سەبری بە لاپجین بەرز بووە لە دەم و چاوی ڕەجای دا و ئیتر كێشە كە لەوێ دروست بوو نورسەبریش هەڕەشی لە عەلا شبلی كردو گوتی خۆ هەر دێتە شاری بەغدا،لە گێمی دووەمی یارییەكەش یاریزانانی یانەی نەفت هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوویانەی زاخۆش كۆی خاڵەكانی بۆ34خاڵ بەرز كردەوە، لەلایەكی ترەوە لە شاری كەركوكیش لەسەر یاریگای ئەو شارە لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی كەركوك و بەغداد ڕووبەروی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنین، لە یارییەكەشدا یاریزانی هەردوویانە هەوڵی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆلێك بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو هەردوو یانە بەخالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە.
