هەولێرو رووبەرووی جەوییە دەبێتەوە

هەولێرو رووبەرووی جەوییە دەبێتەوە
كاروان كاوە
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە هەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ یەك شەمە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراقی ، سێ‌ یاری گرنگ و بەهێز لە نێوان یانەكانی بەرێوەبچێت، یانەی هەولێر لە شاری بەغدا لەسەر یاریگای یانەی یانەی جەوییە لە گرنگترین یاری لە خولی بژاردە ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، بۆئەم یارییەش یانەی هەولێر ئامادەكارییەكی باشی كردوە لەسەر دەستی ڕاهێنەری كرواتی ڕادان گانسین،یانەی هەولێر بە ئامانجەوە ڕووی لە بەغدا كردوە و چاوی لەبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە، یانەی جەوییەش نیازی ئەنجامی باشی هەیە بە پشت بەستن بە یاریگاو هاندەران، لە بارەی یارییەكە عومەرمەجید یاریدەردەی ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆسایتی گولان گوتی : بۆیارییەكەی ئەمرۆ ئامادەكاری باشمان كردوە دەمانەوێ‌ ئەنجامێ:ی باش بەدەست بهێنین بۆئەوەی لە سەرووی ریزبەندی یانەكان زیاتر بچینە پێشەوە هەوڵ بۆ پێشەنگی یانەكان بدەین، یاریزانەكانمان لەم یارییە ئامانجیان سەركەوتنە بۆئەوەی بتوانین ڕكابەری بكەین لەسەر پێشەوەی ریزبەندی یانەكان هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە و یانەی جەوییە یانەیەكی بەهێزەو یارییەكی گرنگی خۆی هەیە بۆهەردوو یانە.
لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی بەهێز هەردوو یانەی دهۆك و سلێمانی لەسەر یاریگای یانەی سلێمانی ڕووبەرووی یاكتری دەبنەوەلە دێربی كوردستان، بۆئەم یارییەش هەردوویانە ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی بتوانن سێ‌ خاڵی یارییەكە بۆخۆیان یەك لای بكەنەوە، یانەی سلێمانی بە نیازی قەرەبووی دوویاری ڕابردوو یانەی دەكات و یانەی دهۆكیش ئامانجی سەركەوتنە بۆئەویە كێبركێ‌ بكات لەگەڵ یانەكانی هەولێرو شورتە بۆ پێشەنگی یانەكان، لەبارەی یارییەكەش كاوەئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵچیەكانی یانەی دهۆك بۆسایتی گوڵان گوتی: ئامادەكارییەكی باشمان كردوە بۆئەم یارییە لە رۆژی هەینیەوە گشتی شاری سلێمانیمان كردوە ئامانجمان بەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە و یارییەكەش هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆمانە بەڵام بۆئێمە یارییەكی بەهێز دەبێت هەموو هەولێكیشمان بۆبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكە دەبێت هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە ، لەلایەكی ترەوە لە شاری نەجەف هەردوو یانەی شورتەی پێشەنگی یانەكان و نەجەف ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە لە گرنگترین یاری لەم هەفتەیە، سەرجەم یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت،ریزبەندی یانەكانیش بەم شێوەی خوارەوەیە.
1-شورتە 37خاڵ
2-هەولێر31خاڵ
3-دهۆك 31خاڵ
4-زەورا 31خاڵ
5-جەوییە 31خاڵ
6-زاخۆ 30خاڵ
Top