ئیسپانیا بەم زوانە سیستمی هێڵی گۆڵ دانـــانــێت
ئێستادا یەکێکی تۆپی پێی ئینگلترا بریاریداوە کە سیستمی هێڵی گۆڵ پەیڕوە بکات لە وەرزی نوێدا پاش ئەوەی تاقیکردنەوەی لەسەر ئەنجامدا و بە ڕێژەی %١٠٠ سەرکەوتوو دەرچوو.
هەروەها یەکێتی تۆپی پێی جیهانیش لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا گرێبەستی کردووە بۆ ئەوەی سیستمی چاودێری هێڵی گۆڵ دروست بکات و لە یارییەکانی جامی جیهانی ٢٠١٤ ی بەڕازیل بەکاری بهێنن.
رۆکا دەڵێت" لە ماوەی دوو ساڵ یان سێ ساڵی دیکەدا یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاش پەیڕەوی بە چاودێری هێڵی گۆڵ دەکات و بەکاری دەهێنێت لە خولی ئیسپانیدا.
دانانی سیستمی چاودێری بۆ هێڵی گۆڵ بۆ ئەو هەڵانە دەگەڕێتەوە کە ناوبژیوان لە یارییەکاندا بەسەریدا تێدەپەڕێت لەکاتی گۆڵ تۆمار کردندا ، ئەم سیستمە یارمەتی ناوبژیوان دەدات کە بە تەواوی بزانێت گۆڵێکی دروستە ، یاخود گۆڵ نیە.
خەندان
