ژنێک شوێنی فاتح تریم دەگرێتەوەو دەبێتە ڕاهێنەری گەلاتە سەرای

ژنێک شوێنی فاتح تریم دەگرێتەوەو دەبێتە ڕاهێنەری گەلاتە سەرای
پاش ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی تورکیا بڕیاریدا سزای فاتح تریمی ڕاهێنەری یانەی گەلاتە سەرای تورکی بدات ،ژنێک دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانە تورکییەکە.

فاتح تریم بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوان لە یەکێک لە یارییە خولە ناوخۆی تورکییەکان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی تورکیاوە سزا دەدرێت بە ڕاگرتنی بۆ ٩ یاری.

ئەمەش هەلێک دەداتە ژنێک کە بچێتە مێژووی تۆپی پێی تورکیاوە کە ناوی "دویغۆ ئۆردوغان"ە و لە دەستەی هونەری یانەکەیە، بڕیارە تاکوو کۆتایی ئەم وەرزە ڕاهێنەرایەتی یانەی گەلاتە سەرای تورکی بداتەوە و دەبێتە یەکەمین ڕەگەزی مێینە کە ڕاهێنەرایەتی تۆپی پێ بکات لەو ووڵاتە.

ئیدارەی یانەکە لە ئێستادا بریاری کۆتایی نەداوە کە دویغۆ بکاتە ڕاهێنەری یانەکە بۆ شووێنگرەوەی فاتح تریم تاکوو کۆتایی ئەم وەرزە ، ئەویش بەهۆی ناڕەزای ڕاهێنەری گۆڵچییەکانەوە.

جێگای باسە یانەی گەلاتە سەرای لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر دەستی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماڵئاوایی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد و نەیتوانی بگاتە قناغی نیوەی کۆتایی.



خەندان
Top