ڕۆناڵدۆ : نیگەرانە لە ئاستی هەڵبژاردەکەی

ڕۆناڵدۆ : نیگەرانە لە ئاستی هەڵبژاردەکەی
ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پێشوی هەڵبژاردەی بەڕازیل ، نیگەرانە بەو بارودۆخەی کە لە ئێستادا هەڵبژاردەی ووڵاتەکەیانی پیادا تێپەڕ دەبێت ، بە تایبەت لە دوای ئەوەی کە دوێنێ یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕیزبەندی هەڵبژاردە نوێیەکانی جیهانی ئاشکراکرد.

لە ئێستادا هەڵبژاردەی بەڕازیل خاڵەکانی لە ڕێکخستنی فیفاددا بەرەو دابەزین دەچێت ، هەر بۆیە لە نوێترین ڕیزبەندی فیفادا هەڵبژاردەی بەڕازیل چۆتە پلەی ١٩ یەم وخاوەنی ٩٠٩ خاڵە لە دوای هەڵبژاردەی فەڕەنساوە کە خاوەنی ٩١٤ خاڵە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەدا ، ڕۆناڵدۆ باس نیمار دا سیلڤا دەکات و بۆ جارێکی تر داوای لێ دەکات ڕووبکاتە ئەوروپا بۆ یاری کرد ، هەر وەک چەند یاریزانێکی دیکەی هەڵبژاردەکەیان کە لە ئەوروپا یارییان کرد وەک ڕۆناڵدینیۆ و ئەدریانۆ و کاکا.

ڕۆناڵدۆ دەڵێت : نیمار دا سیلڤا لە ئێستادا و لەسەر ئاستی ووڵاتی بەڕازیل باشترین یاریزانە ، ئەو دەتوانێت گەر بچێتە ئەوروپا دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان



خەندان
Top