هونەرعەبدولستار یاریزانی هەڵبژاردەی پاسكیل سواری عێراق
دیمانە: كارزان كانەبی
*چۆن بوو هاتیە نیو دونیای یاری پاسكیل سواری و ئەم یارییەت هەڵبژارد؟
- خۆم هەرلە سەرەتاوە ئاڕەزوویەكی زۆرم هەبوو بۆئەم وەرزشە، خەونی من ئەوەبوو ببمە یاریزانی پاسكیل سواری ، دواتر لە رێگا هاوریێەكی خۆ پەیوەندیم كرد لەو لەوێش گرنگی زیاتر بە ئاست و تواناكانی خۆم دا تاگەیشتمە ئەو رۆژە.
* ئاستی یاری پاسكیل سواری چۆن دەبینی لە كوردستان بەگشتی ؟
- بە گشتی لە كوردستان ئاستێكی باشی هەیە وەرزشی پاسكیل سواری و دەتوانم بلێم هەڵبژاردەی عێراق زۆربەی پێك هاتەی یاریزانەكانی كوردن، ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەستكەوتێكی گەورەیە بۆوەرزشی هەرێمی كوردستان.
*ئەی ئاستی ئەم یارییە لە هەولێر لە چ ئاستێكە و چۆن دەیبینی پاشە رۆژی ئەم یارییە؟
- هەولێرلە مێژە خاوەن یاریزانی ئاست و بەرز و بەتوانا بووە لەسەرئاستی عێراق ، بۆبەڵگەی قسەكانیشم هەڵبژاردەی پسكیل سواری عێراق خاوەنی شەش یاریزانە چوار یاریزانی خەڵكی هەولێرن و ئەوش سەربەزی و دەستەكەوتێكی گەورەیە بۆهەرێمی كوردستان.
*پێت باشە چی بكرێت ،بۆبەڕەووپێشبردنی ئەم یارییە لە كوردستان ؟
-داواكاریم ئەوەیە بایەخ و گرنگی زیاتر بە ورەزشی پاسكیل سواری بدرێت لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، پشتگیری زیاتر لە یاریزانانی كورد بكرێت لە تەواوی شارەكانی كوردستان، بۆئەویە ئەم وەرزە زیاتر گەشە بكات بەڕەوو پێش بچێت لە كوردستان و عێراق، ئەگەر بەردەوامیش گرنگیمان پێ بدرێت ئەنجامی بەرچاوتر دەهێنین بۆوەرزشی كوردستان.
*ئەنجام و دەستكەوتە باشەكانت چین وەكو یاریزان بەگشتی؟
- لە سەر ئاستی كوردستان و عێراق لەیەكەم دەركەوتنم لەئاستی كوردستان توانیم پلەی شەشەم بەدەست بهێنم ، دواتریش بوومە پاڵەوانی كوردستان ، لە ساڵی 2011 لە پاڵەوانێتی عێراق پاڵەوانی عێراق بووم ، لە ئاستی تازەپێگەیشتوان لە پاڵەوانێتی عەرەبی دوومەدالیای زیوم بەدەستهێنا لە وڵاتی ئیمارات ، لە ئاستی عێراقیش لە ئاستی تازە پێگەیشتوان پلەی یەكەمم بەدەستهێنا لە ساڵی 2012 ، لە ساڵی 2013 لە لە شاریقە بەشداری پاڵەوانێتی عەرەبیمان كرد و ئەمجارەش مەدالیای زیرو زیو برۆنزیم بەدەستهێنا، ئەوەش سەربەزییە بۆخۆم و خانەوادەكەم سەروەریەكی گەورەیە بۆهەرێمی كوردستان، لە پاڵەوانێتی ئاسیا لەسەر ئاستی 27وڵات توانیم پلەی چوارەم بەدەست بهێنم .
*كی هاوكاری كردووی وەكو یاریزان؟
- زۆر سوپاسی هەردوو ڕاهێنەرەكەم دەكەم كاك موساا موحسین و سەمیر سەدیق كەزۆر هاندەرو هاوكارم بووینە خانەوادەكەشم زۆر هانییان دام بۆئەوەی درێژە بە ئەنجامە باشەكانم بدەم.
*لەئێستادا بەرنامەت چیە وەكو یاریزانێك ؟
- خۆم ئامادە دەكەم بۆیارییەكانی داهاتووم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ویانەی برایەتی.
*كێشەو گرفتان چیە لەم یارییە ؟
- كێشەی ئێمە ئەوەیە هاوكاریمان ناكرێت بە گوێرەی پێویست لەیەن مادی ، بەهۆی نەبوونی رێگاوبان بۆمەشقەكانمان چەندین جار تووشی كێشەو گیروگرفت بووینە و بگرە تووشی روداوی هات و چۆش بووینە، داوكارم لە پارێزگاری هەولێر رێگایەكی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنان دروست بكات بۆپاسكیل سوارانی شاری هەولێر.
*خانەوادەكەن رێگرێت لێ ناكەن لە وەرزش كردنت ؟
- بە پێچەوانەوە خانەوادەكەم زۆر هاندەری منن بۆوەرزش كردنم بە تایبەت باوكم ئەو كاتەی ئارەزووم كرد بێمە نێو یاری پاسكیل سواری باوكم خۆی لەگەڵم هات بۆئەوەی چاوی بە ڕاهێنەرو یانەكەم بكەوێت ئەو كاتە ئاواتەكەم هاتە دی.
* هیواو ئاواتت وەكو وەرزشكارێكی كورد ؟
- هیواو ئاواتم ئەوەیە لەسەر ئەم ئەنجامە باشانەم بەردەوامبم، بۆئەوەی لەدوا رۆژ بتوانم خزمەتی گەڵ و نیشتیمان و وەرزشی كورسدتان بكەم.
*جگە لە یانەی برایەتی بۆهیچ یانەیەكی ترت یاریت كردوە؟
- خۆم هەرلەسەرەتاوە بریاری ئەوەم دابوو یاری بۆیانەی برایەتی بكەم و خزمەتی ئەو یانەیە بكەم و ئەو یانەیە بەماڵی خۆم دەزانم و بۆهیچ یانەیەكی تر یاریم نەكردوە.
*ئەگەر شتێكت ماوەی لە كۆتایدا بۆگۆڤای گوڵان؟
-سوپاس بۆگۆڤاری گوڵانی خۆشەویست بەهیوای ئەوەم بەردەوام بێت لە پشتگیری كردنی وەرزشكارانی گەنج بۆئەوەی زیاتر هانیان بدات ،وەكو وەفایەك سوپاسی سیامەند سامی دەكەم كە زۆر هانی دام بۆ بەڕەوو پێشبردنی ئاستم .
