لەخولی بژاردەی عێراقی

لەخولی بژاردەی عێراقی
زاخۆ و نەفت ، كەركوك و غداد لە گرنگرین یاری بەیەك دەگەن
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لەهەفتەی دووەمی قۆناغی دووەمی خولەكەبریارە سبەی هەینی و رۆژی شەمە چەند یارییەكی گرنگ لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان بەرێوەبچێت، سبەی هەینی هەردوو یانەی سناعەو مینا لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، رۆژی شەمەش یانەی كەركوك لەسەر یاریگای خۆی لە شاری كەركوك لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی بەغداد دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی كەركوك ئامادەكاری باشی كردوە بۆئەوەی بتوانێ‌ سێ‌ خاڵی یارییەكە لەسەر دەستی مزەفرجەباری ڕاهێنەر بەدەست بهێنێ‌ و یانەی كەركوك زیاتر لە دووهەفتەیە لە ئامادەاكری باش دایە بۆئەوەی سەركەوتن بكاتە ئامانجی لە یارییەكانی داهاتوو، لە شاری بەغداش هەردوویانەی كارەبا و مەسافی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لە شاری كەربەلاش لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانەی زەورا و كەربەلا ڕووبەروی یەكتری دەبنەوە ، یانەی زاخۆش لەسەر یاریگای خۆی لەبارزان لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی نەفتی شاری بەغدا دەبێتەوە بۆئەم یارییەش یانەی زاخۆ لەسەردەستی محەمەد قەویزی ڕاهێنەر ئامادەكاری باشیان كردوە بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنین و سوود لە یاریگاو هاندەرانیان وەربگرن، یانیە نەفتی باشوریش لە یارییەكی بەهێزدا لە شاری بەسرە ڕووبەرووی یانەی تەلەبە دەبێتەوە ئەمەش بەیەكێك لە یارییە گرنگەكان هەژماردەكرێت.یانەی شورتەش بە كۆكردنەوەی 34خاڵ لە پێشەنگی یانەكانی خولەكە دێت.
Top