لە خولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی تازە پێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی شەشەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ لەم هەفتەیە بەرێوەچوو، تازە پێگەیشتوانی یانەی هەولێر لە سەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی بەهێزدا بە زەحمەت لە تازە پێگەیشتوانی یانەی ئاراراتی بردەوە بە تاكە گۆلێكی بی بەرامبەر،هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی هەندرێن و پێشمەرگەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا بەیەك گەیشتن و هەردوویانەش بە دووگۆڵ وبە خالێك یەكسان بوون، لەسەر یاریگای خۆشی تازەپێگەیشتوانی یانەی بروسك دووخاڵی گرنگی لەدەست و بە گۆلێك و بەخالێك لەگەڵ یانەی سلێمانی یەكسان بوو، هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی دهۆك و هەلۆ بەیەك گەیشتن و لە یارییەكی بەهێزدا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون هەردوو یانە بە خالێك ڕازی بوون، تازە پێگەیشتوانی شێروانەش سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی زێرەڤانی بەدەست هێنا بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، تازە پێگەیشتوانی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا لە تازە پێگەیشتوانی سێمێلی بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ،هەردووتازە پێگە یشتوانی سلێمانی وزاخۆ لە یارییەكی گرنگدا بە گۆلێك یەكسان بوون، پاش تەواو بوونی یارییەكانی ئەم هەفتەیەش یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 15خاڵ لەپێشەنگی یانەكان مایەوە هەریەك لە یانەكانی شێروانە بە 14خاڵو سلێمانی بە 13خاڵ لە پلەكانی دووەم و سێ یەم دێن.
