لە خولی نایابی كوردستان

لە خولی نایابی كوردستان
بروسك و دهۆك لە یاری لوتكە بەیەك دەگەن
كارزان كانەبی
لەدرێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی 21ی خولەكە لە قۆناغی یەكەم بریارە ئەمرۆ پێنج شەمە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ بەرێوەبچێت،یانەی هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یانەی شێروانەی شاری كەلار ببێتەوە، بۆئەم یارییەش یانەی هەولێرئامادەكاری باشی كردوە و چاوی لە سێ‌ خاڵی یارییەكە و یانەی شێروانەش نایەوێ‌ بەدەست بەتاڵی بچێتەوە شاری كەلار،یانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی دهۆك دەكات، بۆئەم یارییەش یانەی بروسك چاوی لەبەدەست هێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی خۆی لە خانەكانی خوارەوەی ریزبەندی یانەكان ڕزگار بكات، یانەی دهۆكیش چاوی لەبەدەست هێنانی ئەنجامی باشە لە یارییەكەدا،لەسەر یاریگای بلێش لە دەڤەری بارزان لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانەی هەلۆ و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە بۆئەم یارییەش یانەی هەلۆ نیازی گورز وەشاندنی هەیە لە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆئەوەی سنورێك بۆئەنجامە باشەكانی دابنێت، یانەی پێشمەرگەش نیازی بڕینی هەلۆشی هەیە بۆهەنگاو نان بۆپێشەوەی ریزبەندی یانەكان، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێرو لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆ دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا لەم یارییەشدا هەردوویانە چاویان لەبەدەستهێنانی سێ‌ خاڵی یارییەكەیە بۆئەوەی خۆیان لە خانەكانی پێشەوە نزیك بكەنەوە، پێشمەرگەی هەولێریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەركوك دەكات لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانەش ئاستیان لەبەرز بوونەوەدایە بەتایبەتی لەم یارییانەی دواییەی كە توانویانە سەركەوتنی گرنگ بەدەست بهێنین یارییەكەش بۆهەردوویانە گرنگە بۆئەوەی سێ‌ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنین، لە هاوینە هەواری پیرمامیش هەردوویانەی ئارارات و سێمێلی دواین ریزبەندی یانەكان دەبێتەوە هەردوویانەش چەند یارییەكە ئاستیان وەكو پێویست نیە و چاویان لەبەدەستهێنانی ئەنجامی باشە لەم یارییەدا، لە شاری سلێمانیش لە یارییەكی گرنگدا هەردوویانەی سلێمانی و زێرەڤانی پێشەنگی یانەكان لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، سەرمەج یارییەكانیش لە كات1مێر 30-3پاش نیوەرۆ بەرێوەدەچێت، ئەمەش خشتەی یارییەكانە.
1-زێرەڤانی 46خاڵ
2-ئارارات33خاڵ
3- پێشمەرگەی سلێمانی 32خاڵ
4-هەولێر 32خاڵ
5-كەركوك29خاڵ
6- پێشمەرگەی هەولێر27خاڵ
7-هەندرێن27خاڵ
8-شێروانە 25خاڵ
9-سلێمانی 25خاڵ
1--دهۆك 24خاڵ
11-زاخۆ24خاڵ
12-هەلۆ22خاڵ
13-بروسك 20خاڵ
14-سێمێل 20خاڵ
Top