كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مینداری گشتی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان له‌گه‌ل یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان
له سه‌ره‌تاى كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو ئه‌میندارى گشتى و دارایى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان باسیان له كار‌و چالاكییه‌كانى ساڵى 2012 كرد‌و هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ كرد هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسى ئه‌وه كرا هه‌رچه‌نده به هۆى كه‌مى بووجه‌ى لیژنه‌ى ئۆڵمپى بوجه وه‌كو پێویست بۆ كار‌و چالاكییه‌كانى یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان ته‌رخان نه‌كرابوو ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به فه‌رمانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوجه‌ى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى زیاد كرا ، بۆیه بریار درا مه‌كته‌بى ته‌نفیزى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان زیاتر گرنگى به كار‌و چالاكییه‌كانى یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كانى كوردستان بریاردرا بوجه‌ى گشت یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان به شێوه‌ى پۆڵین كردنیان بۆ سێ ئاست زیاد بكرێت كه به شێوه‌یه‌ك كاره‌كانیان به‌ره‌و پێش به‌رن .
هه‌روه‌ها بریار درا ده‌رماڵه‌ى ئه‌ندامان زیاد بكرێت و بوجه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان دابین بكرێت و ئه‌م بریاره له سه‌ره‌تاى مانگى ئازاره‌وه كارى پێده‌كرێت .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له كار‌و به‌رنامه و چالاكییه‌كانى ساڵى 2013 كرا به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م زیاد بوونه‌ى بووجه ده‌بێت زیاتر گرنگى به خوله‌كانى كوردستان و كردنه‌وه‌ى خولى راهێنان و نابژیوانان بدرێت .
رێنماى و تێبینى دارایى بۆ یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان روونكرایه‌وه له چۆنییه‌تى سه‌رف كردن بۆ چالاكییه‌كانى ئه‌م ساڵ ،پاشان ده‌رگاى گفتوگۆ كرایه‌وه بۆ ئاماده‌بووان بۆ زیاتر ئاشنا بوون به رێنمایه‌كان و كاركردن و گیر‌و گرفتى یه‌كێتیه وه‌رزشییه‌كان .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان
xendan
