زۆرینەی هاندەرانی بەرشلۆنە دەیانەوێت میسی یاری نەکات

زۆرینەی هاندەرانی بەرشلۆنە دەیانەوێت میسی یاری نەکات
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەوڕایگەیاندووە کە میسی لە ئێستادا بە شێوەیەکی باش ڕاهێنانەکانی ئەنجامدەدات و دەتوانێت بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان یاری بکات ، ئەمەش پاش ئەوەی توشی پێکان بوبو لە یاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەکاندا کاتێک بەرامبەر پاریس سانجێرمان یارییان کرد.

هەرچەندە میسی ئاشکرایکردبوو کە دەتوانێت بە تەواوی یاری بکات لە یاری گەڕانەوەدا ، بەڵام زۆرینەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئیسپانیا پییان وایە میسی یاری دەکات بەڵام بە شێوەی یەدەگ.

لە ڕاپرسییەکدا کە ڕۆژنامەی مارکا بۆ هاندەرانی بەرشلۆنەی ئەنجامدابوو لەسەر یاریکردنی میسی لە یاری سبەیشەودا ، %55 ی هاندەران پییان باشە یاری نەکات و لە % 45 یش پێان باشە یاری بکات چونکە بە پشتگیرییەکی باشی دەزانن.




خەندان
Top