لە جامی یەكیتی ئاسیا:ئەمرۆ هەولێر یارییەكی گرنگ ئەنجام دەدات

لە جامی یەكیتی ئاسیا:ئەمرۆ هەولێر یارییەكی گرنگ ئەنجام دەدات
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا لە یاری گەڕانەوەی پاڵەوانیتیەكە، یانەی هەولێر لە چوارەم یاری خۆیدا لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا یانەی هەولێر ئەمرۆ سێ شەمە لە شاری سیپ لە وڵاتی عومان لە كاتژمێر15-6ی ئێوارە بەكاتی هەرێمی كوردستان ڕووبەرووی یانەی فەنجای ئەم وڵاتە دەبێتەوە، یانەی هەولێر لە شاری هەولێر دواین ئامادەكارییەكانی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامداوە و رۆژی یەك شەمەش لە رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەشتی وڵاتی عومانی كردوە هەر چەندە لەم یارییەش یانەی هەولێرپێنج یاریزانی یاری ناكات بەهۆی پێكان و نەخۆشیەوە، بەڵام یاریزانە یەدەگەكان شوێنی ئەم یاریزانانە دەگرنەوە، لە بارەی ئامادەكارییەكانیش بۆئەم یارییە، عومەر مەجید یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر بۆسایتی گوڵان گوتی : ئامادەكاری باشمان ئەنجامداوە بۆئەم یارییە گرنگە هەر چەندە چەند یاریزانێكمان یاری ناكەن بەهۆی پێكان و نەخۆخشیەوە، بەڵام ئێمە سووردەبین لەسەر بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە و بەدەست هێنانی سەركەوتن بۆئەوەی پێشەنگی یانەكان بپارێزین، ئێمە زانیاری باشمان لەسەر یانەی فەنجا هەیە، یاریزانەكانیشمان ئامادەكاری باشیان كردوە و دەیانەوێت بە ئەنجامی باشەوە بێنەوە كوردستان، ئێمەش لە دەستەی ڕاهێنەران گەشبینین بە بەدەست هێنانی ئەنجامی باش.
Top