لە خولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان:ئەمرۆ هەولێرو ئارارات رووبەرووری یەكتری دەبنەوە
لەردێژەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی شەشەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ سێ شەمە لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان ئەنجام بدرێت، تازەپێگەیشتوانی یانەی هەولێر لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری ڕووبەرووی تازەپێگەیشتوانی ئارارات دەبنەوە لەم یارییەشدا یانەی ئارارات لە ئەركێكی قورس دەبێت لەبەرامبەر هەولێری پێشەنگی یانەكان،تازەپێگەیشتوانی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆیان میوانداری یانەی سلێمانی دەكەن لە یارییەكی گرنگدا، یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی پێشمەرگەی هەولێردەبێـتەوە لە یارییەكی گرنگدا،لە شاری دهۆكیش هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی دهۆك و هەلۆی دەڤەری بارزان ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە، لە شاری كەلاریش لە یارییەكی گرنگ و بەهێزدا هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی شێروانە و هەندرێن لە بەهێزترین یاری ئەم هەفتەیە بەیەك دەگەن هەردوو یانە هەوڵ بۆسەركەوتن دەدەن، لە شاری كەركوكیش یانەی سێمێل دەبێتە میوانی یانەی كەركوك، لە شاری سلێمانیش هەردوو تیپی تازە پێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانی و زاخۆ ڕووبەروی یەكتری دەبنەوە، یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی 12خاڵ لە پێشەنگی یانەكان دێت.
