لە خولی بژاردەی عێراقی:سلێمانی تووشی دووەم شكست هات

لە خولی بژاردەی عێراقی:سلێمانی تووشی دووەم شكست هات
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە دەست پێكی ئەم قۆناغە، لە شاری بەغدا هەردوویانەی مەسافی و سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سلێمانی پێچەوانەی پێش بینیەكان یانەی سلێمانی لەم یارییەشدا نەیتوانی سەركەوتن بكاتە ئامانجی خۆی تووشی شكستێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ، هەر چەندە یاریزانانی یانەی سلێمانی هەولی زۆریان دا بۆتۆماركردنی گۆڵی بەرامبەر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یانەی سلێمانی دووەم یاریی خۆشی بە شكست كۆتایی پێهێنا، باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەكەش گوتی بە هەلەی یاریزانانی هێلی بەرگری تووشی ئەم شكستە بووین ئەگەر نا دەبوایە خالێكمان بەدەست هبێنایە.
Top