مەیامی ماستەرز .. مۆرای و سیرینا بوونە پاڵەوان

مەیامی ماستەرز .. مۆرای و سیرینا بوونە پاڵەوان
هەردوو یاریزانی بەریتانی ئەندی مۆرای و كچە یاریزانی ئەمەریكی سیرینا ویلیامز نازناوی پاڵەوانییەتی مەیامی ماستەرزیان بەدەستهێنا لەیاریی تێنسی سەر زەوی، كە كۆی خەڵاتەكانی دەگاتە (8،5) ملیۆن دۆلار.
لەیاریی كۆتایی پیاواندا یاریزانی بەریتانی ئەندی مۆرای بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك لەیاریزانانی ئیسپانی دیڤید فێریری بردەوە كە یارییەكە دوو كاتژمێرو 45 خوولەكی خایاند، ئەنجامی كۆمەڵەكان 2-6، 6- 4، 7- 6 بوو، ئەوە نۆیەمین نازناوە بۆ مۆرای لەپاڵەوانییەتییەكانی ماستەرزدا، هەروەها نازناوی 26 مینە لەژیانی وەرزشییدا، بەم سەركەوتنە مۆرای بۆ یەكەمجار سەركەوت بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی جیهان لەدوای یاریزانی سڕبی نۆڤاك جۆكۆڤیج و لەپێش یاریزانی سویسری رۆجەر فیدرەر .
لەیاریی كۆتایی ئافرەتانیشدا كچە یاریزانی ئەمەریكی سیرینا ویلیامز بەسەر كچە یاریزانی رووسی ماریا شارابۆڤا سەركەوت، بەئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك، ئەنجامی كۆمەڵەكان (4-6، 6-3، 6-سفر) بوو، ئەمە جاری شەشەمە كەسیرینیا پاڵەوانییەتی مەیامی ماستەرز بەدەست دەهێنێت لەدوای ساڵانی 2002، 2003، 2004، 2007، 2008، لەوكاتەی شارابۆڤا ئەوەجاری پێنجەمە كەیاریی كۆتایی ئەم پاڵەوانییەتییە دەدۆڕێنێت لەدوای ساڵانی 2005، 2006، 2011، 2012.
Top