یۆساین بۆڵت لەكوباكەبانا یەكەم بوو

یۆساین بۆڵت لەكوباكەبانا یەكەم بوو
یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانی جامەیكی یۆساین بۆڵت پلەی یەكەمی لەپاڵەوانییەتی ركابەری (دژی كات) لەكەنارەكانی كوباكابانەی شاری ریۆدیۆ جانیرۆی بەرازیلی بۆ دووری 150 مەتربەدەستهێنا، بەڵام نەیتوانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی كەبەناوی خۆیەتی بشكێنێت، ئەم پێشبڕكێیەش لەناو بەرنامەی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی ئۆلمپیاددا نییە
بۆڵت ماوەی 150 مەتری بەكاتی (14.42) چركە بڕی كە ئەم كاتە بە (0.07) چركە لەژمارەی پێوانەیی خۆی كەمترە كە بریتیە لە (14.35) چركە كە لەساڵی 2009 لەشاری مانچستەری ئینگلیزی تۆماری كردبوو، بۆڵت خاوەن ریكۆردی جیهانە لەهەردوو راكردنی 100،200 مەتردا خۆشحاڵ بوو بەم سەركەوتنەو گوتی : ئەم كاتەی كەتۆمارم كرد لەبەر ئەوە بوو ئێستا ئێمە لەسەرەتای وەرزین، من بەم كاتە زۆر رازیم،هەروەها بۆڵت دووپاتی كردەوە بەشداری ئۆلمپیادی ریۆدی جانیرۆ دەكات لەساڵی 2016دا .
Top