وەكو بەرنامەی ساڵانەو بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی شەترەنج لە شارەكانی عێراقداو بەسەرپەرشتیی یەكێتیی ناوەندیی شەترەنجی عێراقی و بەبەشداریی ژمارەیەك لە یانەكانی عێراق، لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتیی شەترەنجی یانەكانی عێراقی بە شێوازی سوسیری بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ڕكابەرییەكی بەهێز لەنێوان یەكتری ئەنجام بدەن بەمەبەستی بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتییەكەش، ئەنجامی كۆتاییش بەم شێوەیە بوو.
1-یانەی ئیتیساڵات 18خاڵ
2-یانەی پێشمەرگەی سلێمانی 17خاڵ
3-یانەی قادسیە 15خاڵ
4-یانەی كارەبا 14خاڵ
5-یانەی سنیە 13خاڵ