بڕی 20 ملیۆن لە ئارسیناڵ-ەوە بۆ کاسیاس
ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی ئینگلیزی لە هەواڵیکیدا ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە کە یانەی ئارسیناڵ بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینی کاسیاسی تەمەن 31 ساڵ تەرخان دەکات.
ڕۆژنامەکە نوسیویەتی ئارسن فینگەری ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ پێی وایە کە کاسیاس بەرگەی دانیشتن ناگرێت لەسەر کورسی یەدەگ و کاردانەوەی دەبێت لە یارییەکانی داهاتوودا.
هەرچەندە لە ئێستادا کاسیاس مەشقەکانی بە شێوەی ئاسایی ئەنجامدەدات لە دوایچاکبوونەوەی لە پێکانەکەی ، بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ بۆ دیگۆ لوپێز دانیشتووە.
یانەی ئارسیناڵ بە وردی چاودێری بارودۆخی کاسیاس دەکات بۆ ئەوەی گەر بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیدا ئەوا یانە لەندەنەیەکە ئامادەیە گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا بکات.
خەندان
