ناوبژیوانەکەی یاری ڕیاڵ مەدرید و گەلاتە سەرای بناسە
بریارە ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو بەرواری 9/4/2013 ، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی و لە ووڵاتی تورکیا ڕووبەڕوی یانەی گەلاتە سەرای بێتەوە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاش ستیڤان لانوی فەڕەنسی داناوە وەک ناوبژیوان کە یارییەکە بەڕیوە ببات.
هەروەها یوفا کریج تۆمسونی سکۆتلەندی داناوە بۆ ئەوەی یاری نێوان بوروسیا دۆرتمۆند و مەلەگا بەڕیوە ببات.
خەندان
