لە خولی باسكەی یانە پلە یەكەكانی كوردستان:قەڵاو جیهان وبرایەتی سەركەوتنیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی خولی باسكەی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، لە چەند هۆلێكی داخراوی شارەكانی كوردستان دوویاری گرنگ و بەهێز لە نێوان تیپە بەشدارببوەكان ئەنجامدرا، باسكەی یانەی قەڵا لەشاری سلێمانی لە یارییەكی گرنگ ڕووبەرووی یانەی نەورۆز بووە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و سەر ئەنجامیش یانەی قەڵا توانی یارییەكە لە یانەی نەورۆز بباتەوە بە ئەنجامی (55-47)خاڵ، لە یارییەكی تریش لە هۆڵی یانەی ئەكاد هەردوو تیپی باسكەی جیهان و سەنحاریب ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز لەلایەن یاریزانانی هەردوویانە سەرئەنجام یانەی جیهان بە ئەنجامی (42-35)خاڵ توانی یارییەكە بباتەوە و بەجیاوازی حەفت خاڵ شكستی بە یانەی سەنحاریب گەیاند، یانەی برایەتیش لەیارییەكی گرنگ و بەهێزدا میوانداری یانەی دووزی شاری كەركوكی كرد، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی برایەتی بەهەمان سیناریۆی یارییەكانی ڕابردوو توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و وانەیەكی گرنگ بە یاریزانانی یانەی دووز بكەن یارییەكەیان بە ئەنجامی (63-36)خاڵ لە یانەی دووز بردەوە درێژەی بە ئەنجامە باشەكانی دا لە خولەكە.ئەم خولەش لەلایەن یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان سەرپەرشتی دەكرێت.
