لە خولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان:تازە پێگەیشتوانی هەولێر هاتنە پێشەنگی یانەكان

لە خولی تازە پێگەیشتوانی كوردستان:تازە پێگەیشتوانی هەولێر هاتنە پێشەنگی یانەكان
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی تازە پێگەیشتوانی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی پێنجەمی خولەكە لە چەند یاریگایەكی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان بەرێوەچوو، تازە پێگەیشتوانی هەولێرلەسەر یاریگای بارزان لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یانەی هەلۆ بووە لەم یارییەشدا تازە پێگەیشتوانی هەولێر توانیان یارییەكە بە ئەنجامی (3-0)گۆڵ ببەنەوە و پێنە پێشەنگی یانەكانی كوردستان، تازە پێگەیشتوانی یانەی سلێمانیش لەسەر یاریگای خۆیان لە یارییەكی گرنگدا لە تازە پێگەیشتوانی پێشمەرگەی هەولێری بردەوە بە ئەنجامی (3-1)گۆڵ یارییەكەی بردەوە، تازە پێگەیشتوانی زێرەڤانیش لەسەر یاریگای خۆیان لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا بەزەحمەت لە تازە پێگەیشتوانی بروسكیان بردەوە بەتاكە گۆلێكی بێ بەرامبەر، لەسەر یاریگای خۆشی تازە پێگەیشتوانی سێمێل لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی تازەپێگەیشتوانی دهۆك بووە لە یارییەكی گرنگدا تازەپێگەیشتوانی دهۆك یارییەكەیان بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ بردەوە، لەسەر یاریگای بارزانیش لە شاری زاخۆ لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە هەردوویانەی تازەپێگەیشتوانی زاخۆ و شێروانە لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا دوای پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرز هەردوو یانە بە گۆلێك یەكسان بوون بە خالێك ڕازی بوون، تازەپێگەیشتوانی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆیان لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی پێشمەرگەی سلێمانی بوونە و هەروو لا بە گۆلێك و باخالێك ڕازی بوون، لەسەر یاریگای پیرمامیش هەردووتیپی تازەپێگەیشتوانی هەندرێن و ئارارات بەیەك گەیشتن و لە یارییەكی بەهێزدا بە دوو گۆڵ یەكسان بوون بە خالێك ڕازی بوون.ریزبەندی یانەكانیش بەمشێوەیە.
1-تازەپێگەیشتوانی هەولێر 12خاڵ
2-تازەپێگەیشتوانی سلێمانی 12خاڵ
3-تازەپێگەیشتوانی شێروانە11خاڵ
4-تازەپێگەیشتوانی زاخۆ10خاڵ
5-تازەپێگەیشتوانی سلێمانی 8خاڵ
Top