فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر ئەنجامدرا

فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر ئەنجامدرا
كارزان كانەبی
بەئامادەبونی حسین كەلاری قائیمقامی قەزای دەشتی هەولێر و عەلی عەودی بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی وحكومی و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی پسپۆڕی وەرزشی و مامۆستایان وقوتابیان، فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی سنوری پەروەردەی دەشتی هەولێر بەڕێوەچوو كەلەلایەن چالاكی وەرزشی و دێدەوانی پەروەردەی دەشتی هەولێر رێكخرابوو .
لەو فێستیڤاڵی رێرەوی خوێندنگە بەشداربووەكان ئەنجامدرا بەجل و بەرگی ڕەنگاو رەنگ هاتنە نێو گۆڕەپانی یاریگا و دواتر خەڵات بەسەر خوێندنگە یەكەم و دووەم و سێیەمەكان كوڕان وكچان بۆ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی لەڕێرەوی دابەشكرا .
دواتر پێشبڕكێی یاریەكانی گۆڕەپان و مەیدان لەنێوان یاریزانانی خوێندنگە بەشداربووەكان بەڕێوەچوو، ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەیە بوو قۆناغی 1 تا 6 كچان (خوێندنگەی خۆراگر یەكەم و سابات دووەم و كەسنەزان سێیەم) قۆناغی 1تا6ی كوران (خوێندنگەی چالاك یەكەم و سانا دووەم و شەهیدانی یەكی شوبات سێیەم)، لە قۆناغی 7 تا كچان (خوێندنگەی پەڕێز یەكەم و برایەتی نوێ دووەم و رۆزە سێیەم )قۆناغی 7 تا9ی كوڕان (خوێندنگەی ئەژی یەكەم و بنەسڵاوە دووەم و ئامێز سێیەم) قۆناغی ئامادەیی كچان (خوێندنگەی تریفە یەكەم و دارەتوو دووەم وو باخان سێیەم) قۆناغی ئامادەیی كوڕان( بێسارانی یەكەم و رامان دووەم و دارەتوو سێیەم ) لەكۆتایشدا خەڵاـ بەسەر خوێندنگە یەكەم و دووەم و سێیەمەكانی ئاستی كوڕان و كچان بۆ هەرسێ قۆناغەكە دابەیش كرا وخەڵات بەسەر یاریزانە براوەكان دابەش كرا .
Top