ریاڵ مەدرید ، لیڤانتی گۆڵباران کرد

ریاڵ مەدرید ، لیڤانتی گۆڵباران کرد
لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی ئیسپانیدا و لە هەفتەی ٣٠ ی خولەکەدا ، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی لیڤانتی بوویەوە.

لەم یارییەدا یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی پێنچ گۆڵی بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتی بەدەستهێناو سێ خاڵی دیکە چووە سەر خاڵەکانی و کۆی خاڵەکانی بووە ٦٥ خاڵ و یانەی لیڤانتیش لە ٤٠ خاڵدا مایەوە.

گۆڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ڕیگای یاریزانان هیگواین گۆڵی یەکەم لە خولەکی ٣٦ دا و گۆڵی دووەم ریکاردۆ کاکا بە لێدانی سزا تۆماری کرد لە خولەکی ٣٩ دا وگۆڵی سیهەمیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماری کرد لە خولەکی ٨٤ دا و گۆڵی چوارەم و پێنجەمیش ئۆزێل تۆماری کرد لە خولەکەکانی ٨٦ و ٩٠ دا.




خەندان
Top