ڕاهێنەری سانجێرمان : ستارکی ناوبژیوان هیچ زیانی نەگەیاندووە بە بەرشلۆنە
ئەنچیلۆتی دەڵێت "وولفگانگ ستارک"ی ناوبژیوانی ئەڵمانی کاتیک یاری قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی نێوان ئێمە و بەرشلۆنەی بەڕێوەبرد ، ڕاستە چەند هەڵەیەکی هەبووە ، بەڵام ئێمە هیچ قسەمان نیە لەسەری.
ئەنچیلۆتی وتیشی " بەرشلۆنە پێی وایە ستەمی لێکراوە لەلایەن ناوبژیوانەوە بەهۆی ئەو گۆڵەی زالاتان تۆماری کرد و یانەی بەرشلۆنە بە ئۆفسایدی دانا ، بەڵام ئێمەش پێمان وایە ئەو لێدانە سزایەی بۆ بەرشلۆنە دروستبوو دادپەروەرانە نەبووە".
جێگای باسە ڕووبەڕوبونوەوەی نێوان هەردوو یانە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 2-2 کۆتاییهات.
خەندان
