مارسیلۆ خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ دەکاتەوە

مارسیلۆ خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید نوێ دەکاتەوە
ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، ئەمڕۆ ئاشکرای کردووە کە مارسیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید نوی دەکاتەوە بۆ سێ ساڵی دیکە و تاکوو ساڵی ٢٠١٨ لە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت.

مارسیلۆ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید ، کە یانەکەی پشتی پێ دەبەستێت لە یارییەکاندا ، بەڵام لەم دواییەدا بەدەست پێکانی ئەژنۆیەوە دەیناڵاند.

هەروەها یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی مارسیلۆی بە دڵە و دەیەوێت لە گرێبەستە نوێیەکەیدا بڕی موچەکەی لە ٢ ملیۆن یۆرۆ وە بۆ بکات بە ٤ ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید پێی وایە کە مارسیلۆ باشترین یاریزانی هێڵی بەرگری لای چەپە لە جیهاندا.

جێگای باسە پێشتر مارسیلۆ لە یانەی فلومینیزی بەڕازیلییەوە بە بڕی ٥.٦ ملیۆن یۆرۆ ڕویکردە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە.


خەندان
Top