ئیبراهیمۆڤیچ ، رۆنی بانگهێشتی یانەکەیان دەکات

ئیبراهیمۆڤیچ ، رۆنی بانگهێشتی یانەکەیان دەکات
زالاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی داوا لە واین ڕۆنی هێرشبەرەکەی یانەی مانچستەر یونایتید دەکات کە لە گواستنەوەی داهاتوودا ڕووبکاتە فەڕەنسا ولە یانەکەیاندا یاری بکات.

زالاتان یەکێک لە پرۆژەکانی پاریس سانجێرمان ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە لە داهاتوودا گرێبەستێکی ڕەسمی پێشکەشی واین ڕۆنی دەکەن ، پێم باشە کە ئەو یاریزانە ووبکاتە یانەکەمانەوەو داواشی لێدەکەم کە جێبەجێی بکات.

زالاتان ویتشی ، ئێمە نامانەوێت تەنها لە فەڕەنسا بەهێزبین ، بەڵکو دەمانەوێت لە ئەوروپاش ئەنجامی باشمان هەبێت.

لە کۆتایشدا زالاتانڕایدەگەیەنێت کە واین ڕۆنی یەکێکە لە ١٠ باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.



خەندان
Top