پاپای ڤاتیکان ئامادەی یارییەکی بەرشلۆنە دەبێت

پاپای ڤاتیکان ئامادەی یارییەکی بەرشلۆنە دەبێت
ساندرۆ ڕۆسێل ، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بریاریداوە کە بە فەرمی پاپای ڤاتیکانی نوێ بانگهێشتی یارییەکی یانەکەیان بکات.

ڕۆسیل لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنیا دەڵێت " شەرەفێکی گەورەیە بۆ من وەکوو سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە کە بانگهێشتی پاپای ڤاتیکان بکەم ، چونکە ئەو زۆر حەز بە یاری تۆپی پێ دەکات و پەیوەندییەکانیشمان بەهێزتر دەکات.

ڕۆسێل لە لێدوانەکەشیدا ڕایگەیاندووە کە هەر یارییەک کە پێمان باش بێت وگونجاو بێت ئەوا پاپا بانگهێشتدەکەین بۆ سەیرکردنی ، بەڵام لە بەر ئەوەی بە ڕەگەز ئەرجەنتینییە دەمانەوێت یارییەک بێت کە هەردوو یاریزانی ئەرجەنتینی یانەکەمان میسی و ماسکیرانۆی تێدا بێت.




خەندان
Top