لوپێز بە تەواوی متمانەی مۆرینۆی بەدەستهێناوە

لوپێز بە تەواوی متمانەی مۆرینۆی بەدەستهێناوە
"جۆزییە مۆرینۆ"ی ڕاهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ستایشی تواناکانی "دیگۆ لوپێز"ی گۆڵچی یانەکەیان دەکات و پێی وایە کە باشترین ئاست پێشکەش دەکات لەگەڵیاندا.

لوپێز لە گواستنەوەی زستانەی ڕابردوودا بە گرێبەستێک ڕوویکردە یانەی ریاڵ مەدرید ، هۆکاری گرێبەستی یانەی شاهانە لەگەڵ ئەم گۆڵچییەدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کاسیاس لە یەکێک لە یارییەکانی لالیگای ئیسپانیدا دەستی چەپی توشی شکان دەبێت و بۆ ماوەی 3 مانگ دور کەوتەوە ، ئەمەش یانەی ریاڵ مەدریدی ناچار کرد بە کڕینی گۆڵچییەکی نوێ بۆ یانەکەیان.

خەونی لوپێز هاتن بوو بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەمەش وای کرد کە زیاتر هانی بدات بۆ ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات کە متمانەی ڕاهێنەر بەدەستبهێنێت.

لە یاری شەوی ڕابردوودا لوپێز ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوو بەرامبەر گەلاتە سەروی تورکی لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا و مۆرینۆ لە دوای تەوابوونی یارییەکە ستایشی تواناکانی کرد .

جێگای باسە لوپێز لە یاری شەوی ڕابردوودا گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوەو یارییەکەشیان بە ئەنجامی ٣-٠ بردەوە.

دیگۆ 13 یاری لە ماوەی 70 ڕۆژدا ئەنجامداوە و بە شێوەیەکی زۆر باش گۆڵی یانەکەی پاراستووە.




خەندان
Top