درۆگبا توڕەیە پاش دۆڕاندنەکەیان
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "جەزیرەی وەرزشی" درۆگبا دەڵێت " هەست بە توڕەی دەکەم بەهۆی شکستەکەمانەوە ، ئێمە توانیمان ئاستێکی باش پێشکەش بکەین بەڵام مایەی نیگەرانییە شکستمان هێنا.
هەروەها درۆگبا باس لە یارییەکەیان دەکات و پێی وایە کە هەندێک هەڵەی هێڵی بەرگری هۆکار بووە بۆ ئەو گۆڵانەی کە لییان تۆمار بکرێت.
هەروەها درۆگبا لەکۆتاییشدا ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن لە یاری داهاتوویان ئاستێکی باشتر پێسکەش بکەن.
خەندان
