بە فەرمی : ڕامۆس و ئەلۆنسۆ بۆ یاری داهاتوو ڕاگیران

بە فەرمی : ڕامۆس و ئەلۆنسۆ بۆ یاری داهاتوو ڕاگیران
لە یاری شەوی ڕابردوودا کاتێک یانەی ریاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی گەلاتە سەرای بوویەوە لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا ، توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوین یارییەکە بباتەوەو گۆڵەکانیش ڕۆناڵدۆ و هیگیوان و بنزیمە تۆماریان کرد.

لەم یارییەدا چابی ئەلۆنسۆ کارتێکی زەردی بە ڕوویدا بەرز کرایەوە لە خولەکی 84 دا و هەروەها سێرجیۆ ڕامۆسیش لە خولەکی 90 ی یاریەکەدا کارتێکی زەردی بە ڕوویدا بەرز کرایەوە.

ئەلۆنسۆ و ڕامۆس بەهۆی کارتە زەردەکانیانەوە ناتوانن لە یاری گەڕانەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ووڵاتی تورکیا یاری بکەن.



خەندان
Top