ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ گەلاتەسەرای ناردەوە بۆ تورکیا..مەلەگاو دۆرتمۆندیش یەکسانبوون
لەم یارییەدا یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و یارییەکە بە ئەنجامی 3-0 لە یانەی گەلاتە سەرای بردەوە.
گۆڵەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە ڕێگای یاریزانان کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ گۆڵی یەکەم لە خولەکی 9 و کەریم بنزیمە گۆڵی دووەم لە خولەکی 29 دا و گۆڵی سیهەمیش گۆنزالۆ هیگواین تۆماری کرد لە خولەکی 73 دا.
بەم سەرکەوتنەش یانەی ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێک لە قۆناغی 4 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نزیک بوویەوە و بڕیاریشە یاری گەڕانەوە کە لە یاریگای گەلاتە سەرای تورکی بەڕێوە بچێت لە لە بەرواری 9/4/2013 .
لە یارییەکی دیکەشدا و لە هەمان قۆناغدا هەردوو یانەی مەلەگای ئیسپانی و بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕووبەڕوی یەکبوونەوە ، لەم یارییەدا هیچ لایەکیان نەیان توانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکە بە بی گۆڵ کۆتاییهات.
خەندان
