لە خولی پلە دووەكانی كوردستان :ئەمرۆ شەقلاوە و جیهان بەیەك دەگەن
لەمیانی یارییەكانی خولی یانە پلە دووەكانی كوردستان لە هەفتەی سی یەمی خولەكە بریارە ئەمرۆ چوارشەمە لە هەردوو كۆمەلكانی خولەكە هەشت یاری گرنگ لە چەند یاریگایەكی جیاجیای شارەكانی كوردستان ئەنجامبدرێت، یانەی شەقلاوە لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی جیهانی شاری هەولێردەكات لە یارییەكی گرنگدا لەم یارییەشدا هەردوویانە هەوڵی بەدەستهێنانی سەركەوتن دەدەن، یانەی چۆمانیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەردەڕەش دەكات بۆئەم یارییەش هەردوویانە چاویان لەبەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەیە،لە قەزای پردێش هەردوویانەی ئاڵتون كۆپری و پیشەسازی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوەلە یارییەكی گرنگدا،یانەی مەخموریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی تەئاخی شاری كەركوك دەكات، لەكۆمەلەی دووەمیش یانەی كفری لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی سۆلاڤی كەركوك ببێتەوە لە یارییەگی گرنگدا، یانەی سیروانی شارەزووریش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی سەرچناری شاری سلێمانی دەكات لە یارییەكی بەهێزدا هەردوویانە بەیەك دەگەن، لە قەزای دووكانیش هەردوو یانەی دووكان و ڕانیەی دڕواسێ بەیەك دەگەن لە یارییەكی گرنگدا، لە شاری كەركوكیش هەردوویانەی كەیوان و دووبز ڕووبەرووی یەكتری ببنەوە تەواوی یارییەكانیش لەكاتژمێر30-3پاش نیوەرۆ بەیەك دەگەن.
