ڕاهینەری پاریس سانجێرمان: ناوبژیوان گۆڵێکی کرد بە دیاری بۆ بەرشلۆنە
شەوی ڕابردوو یاری چونی قۆناغی 8 ی نێوان هەردوو یانە بە یەکسانبوونی 2-2 کۆتاییهات و بڕیاریشە لە 10 ی ئەم مانگەدا یاری گەڕانەوە لە یاریگای کامپ نووی تایبەت بەرشلۆنە ئەنجامبدرێت.
لە کۆنگرەکەدا کارلۆ ئەنچیلۆتی دەڵێت :"دڵخۆشم بە ئاستی یاریزانەکانم و شانازیان پێوە دەکەم ، لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا هەلی گۆڵکردنمان بۆ ڕەخسا بەڵام گۆڵمان تۆمار نەکرد ، یەکسانبوون لە بەرژەوەندی ئێمەدا نیە بەڵام پێویستە لە کامپ نوو هەوڵبدەین سەرکەوتووبین بۆ ئەوەی بگەینە قۆناغی 4 ی خولەکە.
ئەنچیلۆتی دەڵێت :" کاتێک ناوبژیوان گۆڵی دووەمی بۆ بەرشلۆنە ئەژمار کرد کە لێدانێکی سزابوو چاڤی تۆماری کرد ئەوە دیارییەکی دەستی ناوبژیوان بوو بۆ یانەی بەرشلۆنە.
خەندان
