لە خولی بالەی عێراقی:شەقلاوە بەردەوامە لەسەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكان

لە خولی بالەی عێراقی:شەقلاوە بەردەوامە لەسەركەوتنە یەك لەدوای یەكەكان
كارزان كانەبی
لەدرێژەی یارییەكانی خولی نایابی بالەی یانەكانی عێراقی لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەكاد لە شارۆچكەی عەنكاوە سێ یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەكان بەرێوەچوو، لە یەكەم یاریشدا لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی شەقلاوە و پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوویانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد بە درێژایی خولەكە و چەندین نمایشی جوانی یاری تۆپی بالەیان پێشكەشی ئامادبووان كردو یانەی شەقڵاوەش بە زەحمەت یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی (3-2)گێم، لە یاری دووەمیشدا یانەی شورتە بە ئاسانی لە یانەی هێتی بردەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، لە یاری سێ یەمیشدا یانەی مەسافی ڕووبەرووی یانەی حەبانییە بوونەوە لە یارییەكی بەهێز یانەی مەسافی بە ئەنجامی(3-1)گێم لە یانەی حەبانییەی بردەوە.رۆژانە یارییەكانیش یە شێوازی خول بەرێوەدەچێت.
Top