ماوەی دورکەوتنەوەی میسی 10ڕۆژ دەبێت
شەوی ڕابردوو لە یاری چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا یانەی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی یانەی پاریس سناجیرمان بوویەوە و یارییەکەش بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 2-2 کۆتایهات.
لەم یارییەدا و لە خولەکی 38 ی گیمی یەکەمدا ، میسی توشی پێکان دەبێت لە قاچی ڕاستیدا و دەچیتە دەرەوەی یاریگا.
هەرچەندە ڕادیۆی کادینای ئیسپانی و چەند پێگەیەکی ئیسپانی ئاشکرایان کردبوو کە ماوەی دورکەوتنەوەی میسی 3 هەفتەیە ، بەڵام میسی لای خۆیەوە ئاشکرای دەکات کە پێکانەکەی قورس نیە و بەم زوانە دەگەڕیتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ڕادیۆی ڕاکی ئیسپانی ئاشکرای کردووە کە ماوەی دورکەوتنەوەی مسیی 10 رۆژ دەبێت و ئەگەری هەیە زوتریش بگەڕیتەوە.
خەندان
