زێدان کێ هەڵدەبژێرێت وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزە ؟

زێدان کێ هەڵدەبژێرێت وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزە ؟
زینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەڕەنسی و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە باشترین یاریزانی ئەم وەرزە دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش گاریس بەیڵی لا پەسەندە.

پێگەی سپۆرت مۆڵ ، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ زینەدین زێداندا ئەنجامداوە و زێدان ڕایگەیاندووە کە گاریس بەیڵی یاریزانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی باشترین یاریزانە لەم وەرزەدا.

زێدان دەڵێت " گەر یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ بەیڵدا ئەنجامدا ئەوا کارێکی باش ئەنجامدەدات چونکە یەکێک دەبێت لە گرێبەستە سەرکەوتووەکانی یانەکە.

هەروەها زێدان باس لە تواناکانی بەیڵی تەمەن 23 ساڵ دەکات و دەڵێت کە ئەو یاریزانە توانایەکی بەهێزی هەیە لە یاریکردنداو هەروەها دەتوانێت ماوەیەکی درێژ بە کاتێکی کورت ببڕیت و خێرایش لە یاریدا یەکێکە لە سیفاتە کانی یاریزانی باش.



خەندان
Top