پاداشتێکی گەورە بۆ یاریزانەکانی گەلاتە سەرای، گەربێتوو لە ریاڵ مەدرید ببنەوە

پاداشتێکی گەورە بۆ یاریزانەکانی گەلاتە سەرای، گەربێتوو لە ریاڵ مەدرید ببنەوە
سەرۆکی یانەی گەلاتە سەرای تورکی بۆ ئەوەی زیاتر ورەی یاریزانەکانی بەرز بکاتەوە بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید بریاریداوە کە خەڵاتی یاریزانەکانی بکات گەر هاتوو سەرکەوتنیان بەدەستهینا.

بریارە سبەی شەو ، لە یاری چوونی قۆناغی 8 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ، یانەی گەلاتە سەرای تورکی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ببێتەوە و یارییەکەش کاتژمێر 9:45 خولەک بەڕێوە دەچێت.

ئۆنال ئیسال، سەرۆکی یانەی گەلاتە سەرای تورکی نامەیەک ئاڕاستەی یاریزانەکانی دەکات لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ، گەر هاتوو توانیان سەرکەوتن بەدەستبهینن بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەوا هەر یاریزانێک بری 25 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت وەک پاداشتێک.



خەندان
Top