تۆری فوتبۆل ئیسپانیا رایگەیاند راهێنەری یانەی ریال مەدرید جۆزی مۆرینهۆ رازی نەبووە داهاتووی خۆی ئاشكرا بكات بە مانەوە لەگەڵ یانەی شاهانە یان رۆیشتن بۆ یانەیەكی دیكە لە كۆتایی ئەم وەرزەدا، هەریەك لە یانەكانی مانچستەر سیتی و چێلسی لە ئینگلتەرا و پاریس سان جێرمان لە فەرەنسا لە هەوڵی ئەوەدان بۆند لەگەڵ مۆرینهۆ مۆربكەن ئەگەر بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ریال تازە نەكاتەوە، مۆرینهۆ هیچ لێدوانێكی نەدا دەربارەی داهاتووی خۆی بەڵام دانی بەوە دانا كە حەز دەكات رۆژێك لە رۆژان ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی پورتوگال .
مۆرینهۆ گوتی : هەر بڕیارێك دەربارەی داهاتووی خۆم وەربگرم بە راوێژكردن دەبێت لەگەڵ خێزانەكەم كە لایەنێكی گرنگی ژیانمە، هیوادارم رۆژێك لە رۆژان ببم بە راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال، ئەم كارەش ئاسان نابێت چونكە ژمارەی یاریزانە پورتوگالییەكان لە خولی پورتوگال زۆر كەمە.