كۆستاریكا سكاڵا لە بەرامبەر ئەمریكا بەرز دەكاتەوە

كۆستاریكا سكاڵا لە بەرامبەر ئەمریكا بەرز دەكاتەوە
یەكێتیی تۆپی پێی جیهانی فیفا بە فەرمی رایگەیاند كە سكاڵایەكی لە لایەن یەكێتیی تۆپی پێی كۆستاریكا پێگەیشتووە سەبارەت بە ئەنجامدانی یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە چوارچێوەی یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باكوور و كاریبی بۆ گەیشتن بۆ مۆندیالی 2014 لە بەرازیل، یارییەكی لە كەش و هەوایەكی بەفراویدا ئەنجامدرا و ئەمریكا بە تاكە گۆڵێك سەركەوتنی بەدەست هێنا، فیفا لە بەیاننامەیكدا رایگەیاند كە لە سكاڵا كە دەكۆڵێتەوە و بڕیاری پێویست وەردەگرێت .
راهێنەری هەڵبژاردەی كۆستاریكا خۆسێ لویس پینتۆ دووپاتیكردەوە ئەنجامدانی ئەم یارییە لەم كەش و هەوا سەختەدا و لە پلەی 4 ژێر سفرەوە ئابڕووبەرە بۆ یاریی تۆپی پێی جیهانی كە لەیاریگایەكی داپۆشراو بە بەفر لە شاری دەنیڤەر بەڕێوەچوو .
لەلایەن خۆیەوە یەكێتیی تۆپی پێی كۆستاریكا رایگەیاند سكاڵاكەی پشت بە چوار خاڵی گرنگ دەبەستێت كە بریتین لە ئەنجامدانی ئەم یارییە لەم كەش و هەوایە مەترسی لەسەر خودی یاریزانەكان پەیدا كردووە، هەروەها لەكاتی ئەنجامدانی یارییەكە لێپرسراوانی یاریگا دەهاتنە ناو یاریگا بۆ پاككردنەوەی بەفر، خاڵی سێیەمیش بریتیە لەوەی كە هێڵەكانی یاریگا بزربوون بە هۆی بەفرەوە و دوا خاڵیش بریتییە لەوەی كە تۆپ بەهۆی بەفرەوە زۆر بە زەحمەتی یاری پێدەكرا .
جێگای باسە فیفا سكاڵایەكەی یەكێتی تۆپی پێی كۆستاریكای رەتكردەوە.
Top