كاپتنی یانەی بروسك:هەموو هەولێكمان بۆمانەوەی یانەی بروسكە لە خولی نایاب

كاپتنی یانەی بروسك:هەموو هەولێكمان بۆمانەوەی یانەی بروسكە لە خولی نایاب
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یانەی بروسك ئەم وەرزە بە هەڵو مەرجێكی تایبەتەوە رۆیشتوە لە یراییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، نەیتوانیوە ئاست و ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنیت، ئەویش بەهۆی كێشەی گرێبەستی یاریزانان كە لەم وەرزە هیچ گرێبەستێكیان پێ نەدرابوو، بۆیە دوای وەستانی مەشقەكانیان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەم كێشەو گرفتەكانیان چوو، كێشەكانی یانەكەی چارەسەركرد و بۆئەوەی بەردەوامبن لە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان، لەدوای چواریاری لە چاوەڕوانی تامكردنی یەكەم سەركەوتن لە خولەكە، توانیان یانەی سلێمانی تووشی شكست بكەین و یەكەم سەركەوتن بەدەست بهێنین، لەم بارەشەوە محەمەح حمەخان كاپتنی یانەی بروسك بۆگۆڤاری گوڵات گوتی " هەروەكو بریاری ئەوەماندابوو ئەگەر كێشەكانمان چارەسەر بكرێت دەتوانین ئاست و ئەنجامی باش پێشكەش بكەین ئەویش لە دوای ئەوە هات، بە سوپاسەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەدا هەشتای كێشەكانی چارەسەر كردین و لە دوای 14یاری كە نەمانتوانی بوو ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین، توانیمان دەرگای بەخمات لەبەرامبەر سلێمان بكەینەوە، بۆیە بە پشیتوانی خوای گەورە و یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەران و كارگێرانی یانەكەمان هەموو هەولێكمان دەخەینە گەڕ بۆئەوەی بتوانین سەركەوتن بەدەست بهێنین لە یارییەكانی داهاتوو بوونی خۆمان بەسەڵمێنینەوە و یانەكەشمان لە خولی نایاب ئەم وەرزە بهێلینەوە، چونكە یانەی بروسك ناوێكی گەورەیە لە مێژووی شاری هەولێرو خاوەن دوونازناو و چەندین یاریزانی بەتوانایە لەسەر ئاستی شاری هەولێرو كوردستان.
Top