لە خولی باسكەی عێراقی:زاخۆ بەزەحمەت لە شورتەی بردەوە
لەمیانی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی عێراقی، لە شاری زاخۆ لە هۆڵێ داخراوی شارەكە لە یارییەكی بەهێزی ئەم هەفتەیە هەردوو تیپی باسكەی یانەی زاخۆ وشورتەی شاری بەغدا لە گرنگترین یاری ئەم هەفتەیە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ بە ردێژای یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرزی یاری باسكە پێشكەش بكەن و لە زۆربەی كاتی یارییەكەش كێبركییان لەگەڵ یەكتری دەكرد لە كۆكردنەوەی ژمارەی خولەكانی یارییەكە و سەرئەنجامیش یانەی زاخۆ زۆر بەزەحمەت توانی درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات و لە یانەی شورتەی بەغداد بباتەوە بە ئەنجامی (77-74)خاڵ،لەم یارییەشدا هاندەرانی زاخۆ بە شێوەیەكی زۆر سەردەمیانە هانی تیپەكەیان دەدا بۆئەوەی بتوانن لە یەكێك لە بەهێزترین یانەكانی عێراقی ببەنەوە، سەركەوتنی یانەی زاخۆش لەم یارییە كاریگەریكی زۆری دەبێت بۆیارییەكانی داهاتوو بۆئەوەی سەركەوتنی تر لە خولەكە بەدەست بهێنن لە یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ بە ئاستێكی زۆر بەرز دەركەوتن .
