ڕاهێنەری تۆتنهام هیوادارە مامۆستاکەی بگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلیزی

ڕاهێنەری تۆتنهام هیوادارە مامۆستاکەی بگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلیزی
ئەندریاس فیلاس بواسی پرتوگالی و ڕاهینەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە مامۆستا وەسفی جۆزییە مۆرینۆی هاوینیشتیمانی و ڕاهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەکات و هیواخوازە بگەڕێتەوە بۆ خولی ئینگلیزی.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەکانی ئینگلترا دەڵێت " هیوام وایە بە زوترین کات مۆرینۆ بگەڕێتەوە بۆ خولی نایابی ئینگلیزی ، پێشم وایە ئەو باشترین ڕاهێنەرە لە جیهاندا.

هەروەها فیلاس وتیشی " گەڕانەوەی مۆرینۆ بۆ خولی ئینگلیزی ، رکابەری زیاتر دروست دەکات لە وەرزی داهاتوودا لە خولی ئینگلیزیدا.

جێگای باسە پێشتر فیلاس بواس بۆ ماوەی 5 ساڵ یاریدەدەری مۆرینۆ بووە لە یانەی چێڵسی و پۆرتۆ و ئەنتەر.



خەندان
Top