فینگەر هەڕەشە لە 12 یاریزانی یانەکەی دەکات
بە پێی هەواڵی رۆژنامە بەریتانییەکە هەریەک لە یاریزانان " تۆماس فیرمالین و بکاری سانتایا و تۆماس روزیکی و جیرفینهۆ و چێزنی و بیر میرتساکەر و ئەرشاڤین و سکیلاچی و مەروان شەماخ و نیکڵاس بندتنەر و ئاندریا سانتۆس و یوهان جۆرۆ لە ژێر هەڕەشەی فینگەردا گەر بێت و ئاستی باش پێشکەش نەکەن لە یارییەکاندا.
فینگەر بە یاریزانەکانی ڕاگەیاندووە کە پێویستە تاکوو کۆتایی ئەم وەرزە ئاستی ڕاستەقینەیان نیشان بدەن بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا لە پلانی یانەکەیاندا بن.
خەندان
