گەلاتە سەرای دەیەوێت یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید دوا بخات
ئەو کەناڵە ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە ئەو یاریگایە بەهۆی یارییەکانی خولی نایابی تورکییەوە چیمەنەکەی خراپ بووەو بە مەبەستی چارەسەر کردنی یاریگاکەو چاک کردنی یانە تورکییەکە دەیەوێت یاری نیوانیان دوا بخرێت.
لە یاری چووندا یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی گەلاتە سەرای دەبێتەوە رۆژی چوار شەممەی داهاتوو ، لە یاری گەڕانەوەشدا یانەی گەلاتە سەرای لە یاریگای تورک تیلیکۆم ئارینا ڕووبەڕوی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە لە بەرواری 9/4/2013 دا کە دەکاتە رۆژی سێ شەممە.
خەندان-
