گواردیۆلا و ئیدارەی بایرن میونخ کۆبوونەوە

گواردیۆلا و ئیدارەی بایرن میونخ کۆبوونەوە
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە ، کە پیپ گورادیۆلای ڕاهێنەری پێشوی یانەی بەرشلۆنە و داهاتووی یانەی بایرن میونخ لەگەڵ ماتیاس زاماەی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن و هەروەها کارل هاینزی جێگری سەرۆکی یانەی بایرن کۆبوونەتەوە.

ڕۆژنامەی بێڵد ڕایگەیاندووە کە گفتوگۆی نێوان گواردیۆلا و ئەو دوو بەرپرسەی یانەی بایرن میونخ بە مەبەستی داهاتووی یانەکە بووە و داڕشتنی پلانێک بووە بۆ وەرزی نوێ.

هەروەها گواردیۆلا دەیەوێت دوو یاریدەدەرێ نوێ دیاری بکات بۆ خۆی لە یانەی بایرن میونخدا و ئەگەری هەیە دوو یاری دەدەرەی پێشوی بهێنێتە یانەی بایرن میونخەوە ، هەروەها گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە کڕینی یاریزانی نوێ و لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا پلانەکانیان جێبەجێ دەکەن.


خەندان
Top