هالمز وەرزی داهاتوو لە بەرشلۆنە دەبێت

هالمز وەرزی داهاتوو لە بەرشلۆنە دەبێت
ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە کە ماتس هاڵمزی بەرگریکاری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە تەواوی نزیکە لە یانەی بەرشلۆنەوەو لە هاوینی داهاتوودا دەچێتە بەرشلۆنەوە.

ڕۆژنامەی "بێڵد"ی ئەڵمانی ئاشکرای کردووە کە گفتوگۆیەکی سەرەتایی لە نێوان یانەی بەرشلۆنە و هاڵمزی بەرگریکاردا دەستی پێکردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە کامپ نوو ، بەڵام هاڵمز هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادات تاکوو خولی یانە پاڵەوانەکان کۆتایی پێدێت ، چونکە لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆندا بەشداری کردووە.

هەروەها هاڵمز لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی بێڵد دەڵێت " خۆشحاڵم بەوەی کە ڕۆژنامەکان ناوی منیان پەیوەست کردووە بە چوونم بۆ یانەی بەرشلۆنە ، چونکە ئەوە شەرەفێکی گەورە بۆ من و پێم وایە بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە.

یانەی بەرشلۆنە لە ئێستادا بەهۆی پێکانی چەند بەرگریکاریکییەوە ، هەوڵ دەدات بە زوترین کات گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی نوێدا ئەنجامبدات


خەندان
Top