ئەمرۆ خولی تۆپی دەستی یانەپلە یەكەكان دەست پێ دەكات

ئەمرۆ خولی تۆپی دەستی یانەپلە یەكەكان دەست پێ دەكات
گوڵان: كارزان كانەبی
بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بە یارییەكانی تۆپی دەستی لە شارەكانی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری یارییەكە، وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان لەژێرچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان، هەڵدەستی بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە بریارە ئەمرۆ چوارشەمە یارییەكانی بەبەشداری چواردە یانەی شارەكانی كوردستان دەست پێبكات، سەرجەم یانە بەشداربووەكانیش بەسەر دووكۆمەڵە دابەشكراون، و یارییەكانیشی لە هەردوو قەزای دەشتی هەولێر لە بنكەی وەرزش و لاوانی بنەسلاوە ولە قەزای كۆیە بەرێوەدەچێت، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش سەركەوت موحسین سكرتێری یەكێتی تۆپی دەستی كوردستان بۆسایتی گوڵان گوتی: ئێمە وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان هەڵدەسیت بەكردنەوەی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان كە هەریەك لە یانەكانی (شەقلاوە وئاڵا و سۆران وئەكاد وهەندرێن ورەواندوز و كۆیە و رانیە و رزگاری كەلار و سیروانی نوێ و باباگورگوری كەركوك و بەردە رەش هێرش و دووز) بەشدارن لە پاڵەوانیتەكە دابەشكراون بەسەر دووكۆمەڵە، لەهەر كۆمەڵەیەك یەك یانە بەسەر دەكەوێت بۆریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان و دوویانەش كە خاوەنی پلەی دووەمن یاری لەگەڵ یەكتری دەكەن كێ سەركەوتنی بەدەست هیچنا ئەویش بەسەر دەكەوێت بۆپلە نایاب دەبێتە سێ تیپ و شەش تیپیش دادەبەزێت بۆریزی یانە پلە دووەكانی كوردستان، گوتیشی ماوەی پاڵەوانیتیەكە یەك هەفتەیە و یارییەكانیش بە شێوازی خول بەرێوە دەچێت حەفت یانە لە بنەسلاوە یاری دەكەن و حەفت یانەش لە كۆیەو یارییەكانیش لە كاتژمێر 1و 2و3ی دوای نیوەرۆ ئەنجام دەدرێت.
Top