لە خولی بژاردەی عێراقی:هەولێروجەوییە بە گۆلێك یەكسان بوون
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی لە یارییەكی دواخراوی خولەكە لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری هەردوویانەی هەولێرو جەوییەی شاری بەغدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی یانەكە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە لە گێمی یەكەمی توانیان ئاستێكی مام ناوەندی پێشكەش بكەن، بەڵام چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو، لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوویانە بە شێوزای هێرشبردن یارییان دەكردو چەندین هێرشی یەك لە دوای یەكیان بردە سەرگۆڵی یەكتری لە خولەكی 70ی یارییەكە لە هێرشێكی پێچەوانەوە مستەفا كەریم گۆڵی یەكەمی یانەی جەوییەی تۆماركرد، لەدوای ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی یانەی هەولێر كەوتنە خۆیان و لە خولەكی 81ی یارییەكە گۆڵكاری یانەی هەولێر ئەمجەد ڕازی گۆڵی یەكسان بوونی تۆماركردوە دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی هەولێر هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵی زیاتر بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو و یارییەكەش بەم ئەنجامە بەكۆتایی هات و بە خالێك لە یاریگا هاتنە دەرەوە.
