پاڵەوانی هەرێمی كوردستان خەڵات كران
وەكو رێزگرتن لە تواناكانیان و بەدەستهێنانی نازناوی جامی كۆكاكۆلای لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە كۆی 540قوتابخانە توانیان نازناوەكە بۆهەولێر بهێڵنەوە و بەشداری كردن لە جامی جیهانی خوار تەمەن 20ساڵ لە وڵاتی توركیا لە مانگی 7ی ئەمساڵ، لە هۆڵی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەكر كەریم حەسەن بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێربە ئامادەبوونی ژمارەیەك لەبەرپرسانی پەروەردەیی و بەهاوكاری بەشی چاڵاكی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی هەولێر سەرجەم یاریزانانی قوتابخانەی عیشقی نمونەیی بنەڕەتی خەڵات كرد، لە مەڕاسیمی خەڵات كردنەكەش بەكر كەریم بەرێوەبەری گشتی تیشكی خستە سەر چەندین لایەنی پەروەردەیی و وەرزشی قوتابیان لە نێو قوتابخانەكاندا و بەتایبەتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر كە دەبێت گرنگیەكی باش بە وانەی وەرزشی بدرێت و دەرگای بەڕێوەبەرایەتیەكەشمان واڵایە بۆ سەرجەم ئەو كەسانەی پێویستیان بە هاوكارییە بۆئەوەی وانەی وەرزشی زیاتر گرنگی پێ بدرێت لە قوتابخانەكان، لە كۆتایشدا هیوای خواست كە ئەم قوتابیە كە چۆن توانیان لەسەر ئاستی هەرێم ببنە پاڵەوان ئەوهاش لە پاڵەوانیتیەكانی داهاتوو بتوانن ناوی شاری هەولێر بەرز كەنەوە بتوانن ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنین.
