لە کۆتاییدا ڤیلانۆڤا گەیشتەوە بەرشلۆنە

لە کۆتاییدا ڤیلانۆڤا گەیشتەوە بەرشلۆنە
پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان لە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، بەیانی ئەمڕۆ ، تیتۆ ڤیلانۆڤای ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە گەیشتەوە شاری بەرشلۆنە و پێشوازییەکی گەورەی لێ کرا.

ڤیلانۆڤا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی شیرپەنجە سەردانی ووڵاتی ئەمریکا و بە تایبەت شاری نیویۆرکی کردبوو ، کە چارەسەرەکەی چەند مانگێکی خایاند.

لە کۆتاییدا ڤیلانۆڤا گەیشتەوە یانەی بەرشلۆنە و لەمەودا سەرپەرشتی یانەکەی دەکات لە یارییەکاندا.



خەندان
Top